فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی دانیشتنی لێپرسینەوەی کامڕان ساختمانگەر
چوارشەممە ۳۱-۰۲-۱۴۰۴   |  21-05-2025

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٤، کۆبوونەوەی لێپرسینەوەی کامران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاری و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، لە لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە بەڕێوەچوو.
لەم کۆبوونەوەیەدا، ئەم چالاکە کرێکارییە لە تۆمەتەکانی “ئەندامەتی لە کۆمەڵە” و “کۆبوونەوە تەبانی و بێڕێزی بە ڕێبەری” بێتاوان ناسرا و دۆسییەکەی بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژی نیزام” ڕەوانەی دادگا کرا. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، کامران ساختمانگەر، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەمشارە ئازاد کرابوو. ئەم چالاکە کرێکارییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنەوە بۆ زیندانی ئەمشارە ڕاگوێزرابوو.