فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی دوازدە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۰۱-۰۳-۱۴۰۲   |  22-05-2023

ە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ گوڵان، لانیکەم دوازدە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی یەکشەممە کۆمەڵێک لە کرێکارانی پەیمانی بەشی گوازتنەوەی شارەدارەی ئیلام بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام دەستیاندایە کۆبوونەوە. هەروەها کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی شارەکانی ڕەشت، شووشتەر، شووش، ئیسفەهان، ئەراک و کرماشان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە. لە لایەکی دیکەوە کۆمەڵێک لە فێرخوازانی نێهزەتی سەوادئامووزی و کارمەندانی زانکۆی شارەداریی، لە بەرامبەر ئۆستانداری خوزستان لە شاری ئەهواز دەستیاندایە کۆبوونەوە.