بەڕێوەچوونی دوو کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە کەنگان و تەورێز
چوارشەممە ۲۲-۱۲-۱۴۰۳   |  12-03-2025

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ڕەشەممە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شاغڵ لە سەنعەتی نەوت و گازی کەنگان لە پارێزگای بووشێهر، لە ناڕەزایەتیی بە دواخرانی چەندین مانگ حەقدەست و مەزایایان، دەستیان لەکار کێشایەوە و لە بەرامبەر ئەم دامەزراوەیە، کۆبوونەوەی ئێعتڕازیان بەڕێوەبرد.
لە لایەکی دیکەوە، ژمارەیەک لە پێرسۆنێلی ١١٥ی تەورێز، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، لە بەرامبەر بینای ئوستانداریی ئەمشارە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.