فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی دوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە ئیسفەهان و زەنجان
شەممە ۰۴-۰۹-۱۴۰۲   |  25-11-2023

ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی سەرماوەز، ژمارەیەک لە هاووڵاتییان لە ئیسفەهان و کۆمەڵێک لە خوازیارانی یەکەی نیشتەجێ بوون لە زەنجان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی ئیسفەهان بە پێکهێنانی زنجیرەیەکی مرۆیی لە دەورووبەری ڕووباری زایەندە ڕوود، لە ئاست ڕاگواستنی ئاوی ئەم ڕووبارە کە بووەتە هۆی وشک بوونی، ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بەم تەوەرە بوون. لە لایەکی دیکەوە کۆمەڵێک لە خوازیارانی یەکەی نیشتەجێ بوون لە زەنجان، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئیدارەی گشتی ڕێگاوبان و شارسازی ئەمشارە و وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشەکانیان بوون.