بەڕێوەچوونی دوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی تاران و ئیلام
یەکشەممە ۳۱-۰۴-۱۴۰۳   |  21-07-2024
ڕۆژی شەممە ٣٠ی پووشپەڕ، کۆمەڵێک لە حەواڵەدارانی شیرکەتی مۆدیران خۆدرۆ و ژمارەیەک لە کادری دەرمانی شاری ئیلام، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، حەواڵەدارانی شیرکەتی مۆدیران خۆدرۆ بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای وەزارەتی “صمت” لە تاران، لە ئاستی ڕادەست نەکرانی ماشێنەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.هەروەها ژمارەیەک لە کادری دەرمانی شاری ئیلام، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لە بەرامبەر ئۆستانداری ئەمشارە، دەستیاندایە کۆبوونەوە. لە لایەکی دیکەوە ٢٤ هەزار کرێکاری پڕۆژەیی شاغڵ لە شیرکەتی نەوت و گازی جنووب، بۆ ٣١مین ڕۆژی بەردەوام دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت.