بە پێی هەواڵی گەیشتوو ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ڕەشەممە، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز لە شاری سنە، رێوڕەسمێکیان بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن بەڕێوەبرد.
رێوڕەسمەکە سەرەتا بە دەقیقە یەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی سەرجەم گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی و بەرابەری دەستیپێکرد و پاشان یەکێک لە بەشداربووانی نێو ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی بەیاننامەیەک لەسەر ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، ئەرکی شۆڕشگێرانەی ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی لەو ڕۆژەدا وەبیرهێنایەوە و دواتر بەشداربووان دروشم گەلێکی خەباتکارانەی وەک ”بەرزوبەڕێز بێت هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژن” و ”ژنان دەبێت لەستەم وهەڵاواردن ڕزگاریان بێت” و دورشمی دیکەیان وتەوە.
لە کۆتاییدا بەشداربووان بەهەڵپەڕکێ و شادی وخۆێندنەوەی سرود، پەیمانی خۆیان بۆدرێژەدانی ڕێگای گیانبەختکردووانی ئازادی و بەرابەری نۆی کردەوە و کۆتاییان بە ڕێوڕەسمەکە هێنا.