
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ژمارەیەک لە خوازیارانی یەکەی نیشتەجێ بوونی هێزی ئینتزامی لە شاری ئەراک کە ٥٥٠ بنەماڵە دەبەن، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر دادگوستەری پارێزگای مەرکەزی، لەئاست خاو بەرەوپێشچوونی ئەم پرۆژەیە و ڕادەست نەکرانی ماڵەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی یەکێتیی ئازادی کرێکارانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شاری تاران، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانگەیشتن بە داخوازییەکانیان، لە بەرامبەر بینای سازمانی تەئمینی ئیجتماعی ئەمشارە، دەستیاندایە کۆبوونەوە. هەروەها خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی ڕەشت، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ئەم ناوەندە لەمشارە، خوازیاری ئیجرایی کردنی مادەکانی ٩٦ و ٥٤ قانوونی تەئمینی ئیجتماعی، چارەسەر کردنی کێشەی مووچە و دانی خزمەتگوزاری دەرمانی گونجاو بوون. ناڕازییان هەروەها لەئاست، هەڵاواردن، گرانی، ئاوسان و حقووقی ژێر هێڵی هەژاری، ناڕەزایەتییان دەربڕی.