فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی سەدان خۆپیشاندان لە ئاڵمان لەژێر ناوی هەینییەکان بۆ داهاتوو
هەینی ۳۰-۰۶-۱۴۰۳   |  20-09-2024

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی ئاڵمان، ئەمڕۆ هەینی ٣٠ی خەرمانان، بڕیارە لە زیاتر لە ١٠٠ شاری ئەم وڵاتە بەمەبەستی دیاری کردنی سیاسەتی زیاتر بۆ پاراستنی ژینگە، خۆپیشاندان بەڕێوەبچێت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم خۆپیشاندانانە لەژێر ناوی “هەینییەکان بۆ داهاتوو” لە ١١٠ شاری ئاڵمان لەوانە، بێرلین، کۆڵن، هامبوورگ، مۆنیخ، فڕانکفۆرت، بن و لایپزیگ، بەڕێوە بچێت. شایانی باسە، خۆپیشاندان لە بێرلین، لەبەرامبەر بینای سەدرئەعزەمی ئەم وڵاتە بەڕێوە دەچێت. جێگای ئاماژەیە، بزووتنەوەی ژینگەپارێزی “هەینییەکان بۆ داهاتوو” لە بانگەوازێک دا، خوازیاری چاکسازی لە یاسای پاراستنی کەش و هەوا بووە کە لە لایەن دەوڵەتی هاوبەندی ئەڵمان بەکردەوە دەرهاتووە.