فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی شەش کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۲۳-۰۴-۱۴۰۴   |  14-07-2025

ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤، شارەکانی تاران، ڕەشت، ئێرانشار، شادگان و ئەراک، شایەتی ناڕەزایەتیی خەڵکی بەگیان هاتوو لە حاکمییەت بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵێک لە نانواییەکانی تاران بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام، لەمشارە دەستیاندایە کۆبوونەوە. هاوکات کۆمەڵێک لە کارمەندانی زانکۆی زانستی پزیشکی لە ئێرانشار، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە ڕەشت و ژمارەیەک لە کرێکارانی خزمەت گوزاری شاغڵ لە شارەداریی شادگان، لەناڕەزایەتیی بە ڕانەگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان، کۆبوونەوەی ئێعتڕازییان بەڕێوەبرد. لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە کۆمەڵێک لە خوازیارانی یەکەی نیشتمانی لە شاری ئەراک، لە ناڕەزایەتیی بە ڕادەست نەکرانی ماڵەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.