بەڕێوەچوونی لانیکەم دە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۰۴-۱۰-۱۴۰۲   |  25-12-2023
ڕۆژی یەکشەممە ٣ی بەفرانبار، لانیکەم دە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی جۆراوجۆر لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی فوولاد لە شارەکانی تاران، ئیسفەهان، ڕوودبار و سەوادکوە، ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی و کشوەری لە کرماشان، شووش و ئەراک، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەت نەوتی فەلات قاڕە لە دوورگەی سیری و ژمارەیەک لە مریشکدارانی ئەراک، ڕۆژی یەکشەممە بە شێوەی جیاجیا و لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی. لە لایەکی دیکەوە کۆمەڵێک لە کرێکارانی گرووپی میللی فوولادی ئەهواز، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام، دەستیان لەکار کێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.