فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی لانیکەم ١٠ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۳۰-۰۷-۱۴۰۳   |  21-10-2024

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ڕەزبەر، شارەکانی ئێران شایەتی بەڕێوەچوونی چەندین کۆبوونەوەی ئێعتڕازی کرێکاران و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگا بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی ئازاد و ژمارەیەک لە بەشداربووان لە تاقیکردنەوەی باشترکردنی کەرتی پەروەردە و بارهێنان، لە دوو شوێنی جیا لە شاری تاران، لەئاست پێڕانەگەیشتن بە کێشەکانیان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد. لە لایەکی دیکەوە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی سندووقی پووڵا لە شارەکانی ئیسفەهان، ئەهواز و دامغان، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی کانگاکانی بەردی خەڵۆز لە کرمان و کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە ئەهواز و شووش، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە. هەروەها ڕۆژی ڕابردوو، ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی بەرق لە تاران و کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی ئاو و ئاوەڕۆی ڕەفسەنجان، دەستیاندایە کۆبوونەوە. پێویستە ئاماژە بکرێت کە بەهۆی ناکارامەبوونی بەرپرسان لەئاست پێڕاگەیشتن بە خواست و داواکاری کرێکاران و هەروەها بێ توانایی لەئاست کۆنتڕۆڵ کردنی ڕێژەی ئاوسان، گرانی، هەژاری و گەندەڵی ئابووری، ڕۆژانە شایەتی بەڕێوەچوونی دەیان کۆبوونەوەی ئێعتڕازی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا دەبین.