فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی لانیکەم ١٠ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۱۴-۰۸-۱۴۰۳   |  04-11-2024

ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خەزەڵوەر، لانیکەم ١٠ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شارەکانی ئەهواز، شووش، تاران و ڕەشت، ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە ئیسفەهان و قائێمشار، ژمارەیەک لە کرێکارانی کانگای بەردی خەڵۆزی کرمان، ژمارەیەک لە پەرەستارانی نەخۆشخانەکانی مەشهەد و یەزد و کۆمەڵێک لە کڕیارانی ئۆتۆمبێل لە بەرامبەر بینای شیرکەتی “کرمان مۆتۆر” لە تاران، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان و کەمتەرخەمی بەرپرسان بۆ چارەسەر کردنی کێشە و گرفتەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی. لە لایەکی دیکەوە، پەرەستارانی نەخۆشخانەی “نزام مافی” شووش، لە ئەنجامدانی کاری ڕۆژانەیان خۆیان بواردووە و مانیان گرتووە.