بەڕێوەچوونی لانیکەم ١١ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران
دوشەممە ۱۰-۰۲-۱۴۰۳   |  29-04-2024
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی گوڵان، لانیکەم ١١ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی کاغەزپارس لە شووش، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی تاران، ئەراک، ئەهواز، ئیسفەهان و شووش و هەروەها کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی پیشەسازی پۆڵا لە تاران، ئیسفەهان، ئەهواز، ساری و شاهروود، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.