فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی لانیکەم ١٢ کۆبوونەوەی ئێعتڕازی هاوکات لەگەڵ درێژەی مانگرتنی کامیۆنداران له شارەکانی ئێران
دوشەممە ۰۵-۰۳-۱۴۰۴   |  26-05-2025

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزردانی ١٤٠٤، هاوکات لەگەڵ درێژەی مانگرتنی کامیۆنداران له شارەکانی ئێران، چین وتوێژەکانی دیکەی کۆمەڵگاش لەوانە خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لەئاست بارودۆخی نالەباری ژیان و گوزەرانیان، هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی ئەهواز، کرماشان، تاران و شووش، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە تاران، ئیسفەهان، کرمان و شاهروود، ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی شیرکەتی نەوتی ئەهواز و کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی شیرکەتی واحێدی ئۆتۆبووسڕانی تاران و دەورووبەر، لەئاست بارودۆخی فەلاکەتباری گوزەرانیان و جێبەجێ نەکرانی داخوازییەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
لە لایەکی دیکەوە کۆمەڵێک لە خاوەن پاسەکانی ئیسفەهان و شۆفیر سەوارییەکانی نێوانی شار لە هەمەدان، لەئاست پێڕانەگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە. هاوکات کۆمەڵێک لە کامیۆنداران لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران لەوانە، تاران، بوستان ئاباد، ورمێ، ئیلام، سەربیشە، قەزوێن، ئێسفرایەن، بەم، مەرڤدەشت، خۆمەینی شار، مەشهەد، بووشێهر، ئەهواز، فوولادشار، شیروان، سنە، نەجەف ئاباد، ئۆمیدیە، خۆی، پاکدەشت، بۆجنوورد، ئەردەبیل، مەلایر، ئیسفەهان، لەنگروود، نەغەدە، قۆم، کرماشان، مەراغە، ساوە، سەمیرۆم، هەمەدان، شەهربابەک، سلفچگان، دۆروود، بەندەرعەباس، ماهیروود، کەرەج، ئەسلاندووز و تەورێز، لە ناڕەزایەتیی بە گرانی لەڕادەبەدەری پارچەی یەدکی، چوونەسەرەوەی حەقی بیمە، کەمبوونی سەهمیەی سووتەمەنی، حەقدەستی لەخوارەوە و گران بوونی پێداویستییەکانی ژیان و هەروەها بارودۆخی نالەباری ژیانیان، بۆ چوارەمین ڕۆژی بەردەوم درێژەیان بە مانگرتنەکەیان دا.