فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی لانیکەم ١٣ کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۱۷-۱۰-۱۴۰۳   |  06-01-2025

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی بەفرانبار، شارەکانی ئێران بۆ جارێکی دیکە شایەتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئێعتڕازی توێژە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگا بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی بەپێی ڕەواڵی هەموو یەکشەمەیەک لە شارەکانی ڕەشت، کرماشان، ئەهواز و شووش، هاتنە سەر شەقامەکان و لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە. هاوکات کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی لە ناڕەزایەتیی بە کوژرانی “غەزاڵە حدوودی” لە شاری سنە، دەستیاندایە کۆبوونەوە. لە لایەکی دیکەوە، کۆمەڵێک لە خانەنشێن کراوانی سندووقی پۆڵا لە شارەکانی ئەهواز، ئیسفەهان، شاهروود و دامغان، ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی ساڵی ١٤٠٢ لە بووشێهر، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی نیشتمانی ناوچە پڕ لە نەوتەکانی جنووب و ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی “ئێران ئۆفۆق” لە مەیدانی نەوتی یادئاوەران، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان و کێشە و گرفتەکانیان، لە شوێنی کارەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە. هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ژمارەیەک لە خوازیارانی یەکەی نیشتمانی لە ئەراک لە بەرامبەر ئۆستانداریی ئەمشارە، لەئاست ڕادەست نەکرانی ماڵەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.