فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی لانیکەم ١٣ کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە شارەکانی ئێران هاوکات لەگەڵ بەردەوامی مانگرتنی شۆفیر بارهەڵگرەکان
دوشەممە ۱۲-۰۳-۱۴۰۴   |  02-06-2025

ڕۆژی یەکشەممە ١١ی جۆزردانی ١٤٠٤، هاوکات لەگەڵ یازدەیەمین ڕۆژی بەردەوامی مانگرتنی شۆفیر بارهەڵگرەکان، چین و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگا لەوانە نانواییەکان، خانەنشینان و خوازیارانی ئەزموونی دەستیاری، لە ناڕەزایەتیی بە کەمتەرخەمی دەوڵەت و بەرپرسانی پەیوەندیدار بە چارەسەر کردنی کێشە و گرفتەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی یەکشەممە ژمارەیەک لە شۆفیر  بارهەڵگرەکان بۆ یازدەهەمین ڕۆژی بەردەوام لە زۆربەی شارەکانی ئێران لەوانە، سنە، مەریوان، برووجێن، تۆربەتی جام، تاران و کەنگان، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان درێژەیان بە مانگرتنەکەیان دا. هەروەها ژمارەیەک لە کرێکارانی وێستگەکانی سووتەمەنی CNG لە شاری تەورێز، لە ناڕەزایەتیی بە پەرداخت نەکرانی حقووقەکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت. لە لایەکی دیکەوە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی نەوت و گازی گەچساران، لە دوو ناوەندی ئەم دامەزراوەیە، ژمارەیەک لە خاوەن گەمییەکانی بووشێهر و کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی تاران، ڕەشت، ئەهواز و شووش، بە مەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان، بە شێوەی جیاجیا دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
هاوکات، ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە ئیسفەهان، ژمارەیەک لە خوازیارانی ئەزموونی دەستیاری لە تاران و ژمارەیەک لە کارگێڕانی مۆخابەراتی ڕووستایی لە سەقز، بە هەمان مەبەست لە شوێنە پەیوەندیدارەکان، دەستیاندایە کۆبوونەوە. هەر لەم پێوەندەدا، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی ڕستن و چنینی خاوەر لە گیلان و ژمارەیەک لە نانواییەکان لە ئیسفەهان، لە ئێعتڕاز بە بارودۆخی نالەباری ژیانیان و وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.