ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانبار، لانیکەم ١٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی جۆاروجۆر لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بنەماڵەی چوار بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە ئێعدام لە بەرامبەر زیندانی ئێڤین، ژمارەیەک لە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە بەرامبەر سازمانی بەرنامە و بوودجە لە تاران و سازمانی بێهزیستی چابەهار، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی فوولاد لە بەرامبەر سندووقی خانەنشینی فوولاد لە شارەکانی ئیسفەهان، تاران و قائێمشار، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە بەرامبەر بینای سازمانی تەئمین ئیجتماعی شارەکانی ئەهواز، فەرمانداری شووش و کرماشان، کۆمەڵیک لە کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەت نەوتی فەلات قاڕە لە دوورگەی سیری و کۆمەڵێک لە کرێکارانی ڕەسمی شیرکەتی هەڵێنجانی نەوت و گازی ئاغاجاری لە شوێنی کارەکەیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و خواستەکانیان بوون. شایانی باسە، کۆبوونەوەی کەمئەندامان لە تاران بە هۆی دەخاڵەتی پۆلیس بەرەو توندووتیژی کێشراوە. هەروەها کۆمەڵێک لە کارمەندانی شیرکەتی بڵاوکردنەوەی دەرمان لە تاران ماوەی چەندین ڕۆژە لە حەساری ئەم شیرکەتە دەستیانداوەتە کۆبوونەوە. لە لایەکی دیکەوە کۆمەڵێک لە کرێکارانی بەشی فەننی هێڵەکانی ڕێگای ئاسنی یەزد، لە بەرامبەر بینای ئوستانداری ئەمشارە و هەروەها ژمارەیەک لە دانیشتووانی ناوچەی “رمون و بەحرئاسمان” دەستیانداوەتە کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.