
ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، لانیکەم ١٧ کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە شاغڵ لە ناوچەکانی خارک، سیری و سەکۆی نەوتی نەسر، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی ئەهواز، شووش، ئەنزەلی، تاران، ڕەشت، ئیسفەهان، قەزوێن و کرماشان، ژمارەیەک لە کڕیارانی یەکەی نیشتەجێ بوون لە ئەردەکان، ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە ئیسفەهان، ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی پایانەکان و مەخزەنەکانی پێترۆشیمی بەندەری ماەشەهر و ژمارەیەک لە کڕیارانی پڕۆژەی نیشتەجێ بوونی “فلۆرا” لە تاران، لەئاست پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان و چارەسەر نەکرانی کێشە و گرفتەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
هەروەها ڕۆژی ڕابردوو، ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە لە ناوچەی بهرگان و ژمارەیەک لە خەڵکی ئاوایی سیاباز لە شارستانی خۆی، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ئێعتڕازی، خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.