ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر، لانیکەم ١٩ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی توێژە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگا لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی ئەهواز، ئەراک، کرماشان و شووش، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان و هەروەها بە دەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد بە ناوەڕۆکی، “بەکردەوە دەرهێنانی یەکسان سازی مافی سەرەکی ئێمەیە”، “خانەنشین هاوار کە، مافەکانت وەرگرە” و “ڕەزمەندەگانی دوێنی، برسییەکانی ئەمڕۆ” و هەروەها بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “تەنیا لە شەقامەکان دەتوانین مافەکانمان وەرگرین”، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی. لە لایەکی دیکەوە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی پۆڵای ئیسفەهان و تاران لە بەرامبەر سندووقی خانەنشینی پۆڵای ئەمشارانە، لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە بە ناوەڕۆکی، “گەراندنەوەی ڕاستەقینەی پێگەی سندووقی پۆڵا لە بەرنامەی حەوتمەی گەشە پێدان” و “تەواوکردنی پڕۆژەی یەکسان سازی بەپێی تایبەتمەندی کاری کرێکاران”، دەستیاندایە کۆبوونەوە. هەروەها کۆمەڵێک لە خاوەن پێداویستییەکانی تایبەت بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای مەجلیسی ڕژیم و ئیدارەی بێهزیستی لە شارەکانی ئەراک، چابەهار، ئەردەبیل، ئەهواز، ساری، کرماشان، کەرەج و تەفرەش، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری بەکردەوە دەرهاتنی مادەی ٢٧ی یاسای تایبەت بە کەمئەندامان بوون. لە لایەکی دیکە کۆمەڵێک لە پەرەستاران لە شارەکانی ڕەشت و کرماشان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی هەڵێنجانی نەوت و گازی ئاغاجاری، ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەت نەوتی “فەلات قاڕە” لە دوورگەی سیری و کۆمەڵێک لە کرێکارانی ڕەسمی وەزارەت نەوت شاغڵ لە شیرکەتی ناوچە پڕ لە نەوتەکانی جنووب لە ئەهواز، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.