فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی لانیکەم ٢٠ کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە شارەکانی ئێران
سێشەممە ۲۳-۰۲-۱۴۰۴   |  13-05-2025

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٤، شارەکانی ئێران شایەتی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوان و چین و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگا، لە ئاست بارودۆخی نالەباری ژیانیان و کەمتەرخەمی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوو.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی ئەراک، تەورێز، تاران، شاری کورد، کرماشان، سنە، مەریوان، ئیلام، ئەهواز، ئیسفەهان، زەنجان، بابۆل، ڕەشت و بیجاڕ، ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە شاغڵ لە ناوچەی عەمەلیاتی لاوان، کۆمەڵێک لە کارمەندانی تەندرووستی زانکۆی تەورێز،، ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی شیرکەتی “ئێران پۆپلین” لە ڕەشت، ژمارەیەک لە شۆفیر کامیۆنە هاوردە کراوەکان و کۆمەڵێک لە خاوەن زەوییەکانی شارۆچکەی زەیتوون لە تاران، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە، لەئاست پێڕانەگەیشتنی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی. هەروەها ڕۆژی ڕابردوو، ژمارەیەک لە خاوەن کۆمپێرسییەکان لە “ڕۆستەم ئاوا”ی گیلان، بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوام دەستیان لەکار کێشایەوە و درێژەیان بە کۆبوونەوەکەیان دا. لە لایەکی دیکەوە، کۆمەڵێک لە بازاڕیان و کاسبکارانی شاری سنە، لە ناڕەزایەتیی بە پچڕانی بەردەوامی کارەبا، دەستیاندایە کۆبوونەوە.