فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی لانیکەم ٢١ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە ڕۆژی دووشەممە
سێشەممە ۲۵-۰۲-۱۴۰۳   |  14-05-2024

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی گوڵان، لانیکەم ٢١ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی جۆراوجۆر لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارەیەک لە فرۆشیارانی کەلوپەلی ئارایشی و بێهداشتی لە تاران، کۆمەڵێک لە دانیشتووانی گوندی “کوتە” لە شارستانی تەفتان، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە شارەکانی، تاران، خۆڕەم ئاباد، شیراز، کرماشان، ئەراک، بەندەرعەباس، ڕەشت، ئەهواز، ئیسفەهان، ئەردەبیل، ورمێ، هەمەدان، سنە، شاری کورد و مەریوان، کۆمەڵێک لە پەرەستاران و یاریدەدەرانی پەرستاری لە شاری فەسا و بەندەرعەباس، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان بوون. لە لایەکی دیکەوە، کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی بەستام لەبەرامبەر بەخشداری ئەم ناوچەیە و ژمارەیەک لە دانیشتووانی گوندی “ئارو” لە دەماوەند و کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتیی شاغڵ لە شیرکەتی “ئاوای جەهانبین پارسیان”ی چابەهار، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.