
ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەشەممە، کۆمەڵێک لە کامیۆنداران لە بەرانبەر بینای فەرمانداری ئێرانشار، کۆمەلێک لە نەخۆشانی MPS (موکوپلی ساکاریدوز)، لە بەرانبەر بینای وەزارەتی بێهداشت لە تاران، بنەماڵەی کرێکارانی شاغل لە کارخانەی زۆغاڵشوویی زەرەندی کرمان لە حەساری ئەم کارخانە و کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی مۆخابرات لە بەرانبەر بیناکانی ئەم شیرکەتە لە شارەکانی: تاران، ئەردەبیل، تەورێز، کرمانشا، ورمێ، ئیسفەهان، ساری، بروجێرد، خۆرەم ئاوا، ئەراک، رەشت، ئەهواز، بەندەرعەباس، بیجار، مەریوان، شاری کورد، سنە و زەنجان بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.
هەروەها کۆمەڵێک لە کرێکارانی هێلی ئاسنی ناوچەکانی لۆرستان و زاگرۆس کە حەقدەست و مەزایاکانیان دواخراوە لە شوێنی کارەکانیان دەستیان دایە مانگرتن و خوازیاری جێبەجێ کردنی داواکاریەکانیان بوون.