فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی لانیکەم ٩ کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۱۱-۰۴-۱۴۰۳   |  01-07-2024

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی پووشپەڕ، لانیکەم ٩ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە شارەکانی ئەهواز، ئیسفەهان، قائێم شار، دامغان و تاران، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی کرماشان، ئەهواز و تاران، هەروەها ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی وەبەرهێنان لە جۆگەلە ئاوەکانی ڕووباری کاروون، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان و پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.