ڕۆژی شەممە ٢٩ی ڕەزبەر، لانیکەم پێنج کۆبوونەوەی جۆراوجۆر لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە کارمهندان و خانەنشین کراوانی بانکی میللەت، لە بەرامبەر بینای ناوەندی ئەم بانکە لە تاران، ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی بانکی سادرات، لە بەرامبەر بینای “سپهر” لە تاران، کۆمەڵێک لە بنەماڵەی خوێندکارانی ڕێکخراوی میللی بارهێنانی بەهرەپێشکەوتووەکان ناسراو بە “سەمپاد” لە بەرامبەر ئیدارەی گشتی پەروەردە و بارهێنانی خوزستان لە ئەهواز، کۆمەڵێک لە کرێکارانی گرێبەستی شیرکەتی ناوچە پڕ لە نەوتەکانی جنووب، لە بەرامبەر بینای ئەم شیرکەته لە شاری ئەهواز، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون. هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ڕەزبەر، زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە بنەماڵەی خوێندکارانی ڕێکخراوی میللی بارهێنانی بەهرەپێشکەوتووەکان ناسراو بە “سەمپاد”، لە بەرامبەر بینای ئوستانداری یەزد، دەستیان دابووە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی بوو.