فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی لانیکەم پێنج کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران
یەکشەممە ۱۷-۱۰-۱۴۰۲   |  07-01-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ١٦ی بەفرانبار، لانیکەم پێنج کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی، لە شارەکانی زەنجان، شووش، عەسەلوویە و ئەهواز بەڕێوەچووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خوازیارانی یەکەی نیشتمانی لە زەنجان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی دامەزراوەی “فوولاد پارس”ی حەوت تەپە لە بەرامبەر فەرمانداری شووش و هەروەها کۆمەڵێک لە کرێکارانی پاڵاوگەی گاز لە دامەزراوەی گازی پارسی جنووبی بە کۆبوونەوە لە شوێنی کارەکەیان، دەستیاندایه کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی. لە لایەکی دیکەوە کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی فەلات قاڕە لە ناوچەی عەمەلیاتی بەهرێگان و لاوان، بە کۆبوونەوە لە شوێنی کارەکەیان، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.