بەڕێوەچوونی لانیکەم پێنج کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران
چوارشەممە ۰۲-۱۲-۱۴۰۲   |  21-02-2024
ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەممە، کۆمەڵێک لە خانەنشینانی کشوەری و تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی کرماشان و ئەهواز لە بەردەم سندوقی خانەنشینی کشوەری و ئۆستانداری ئەو شارانە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی گرووپی میللی سەنعەتی فوولاد لە بەردەم بینای ئەو شیرکەتە، ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی شاری زابول لە بەردەم بەشی کارەبای ئەم شارە و کۆمەڵێک لە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پێشانگای ڕۆژنامەوانیدا بە بەرێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خوازیاری چارەسەر کردنی کیشە و گرفتەکانیان بوون.