بەڕێوەچوونی لانیکەم پێنج کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە ڕۆژی سێشەممە
چوارشەممە ۲۳-۰۳-۱۴۰۳   |  12-06-2024
ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی جۆزەردان، لانیکەم پێنج کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی جۆراوجۆر لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە موعەلیمانی خانەنشین کراو لە بەرامبەر بینای سازمانی بەرنامە و بوودجە لە شاری تاران، کۆمەڵێکی بەرچاو لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی و مۆخابەرات لەبەرامبەر سندووقی خانەنشینی کرماشان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی پێترۆشیمی ئیسفەهان لە حەساری ئەم شیرکەتە، ژمارەیەک لە خاوەن تراکتۆرەکانی چابەهار و ژمارەیەک لە ماڵبەتاڵانچووانی شیرکەتی “ڕێزایەت خۆدرۆ تەراوەت نۆڤین” لە بەرامبەر بینای ناوەندی دەسەڵاتی دادپەروەری لە تاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خۆازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.