بەڕێوەچوونی لانیکەم چوار کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە ڕۆژی شەممە
یەکشەممە ۱۲-۰۹-۱۴۰۲   |  03-12-2023
ڕۆژی شەممە ١١ی سەرماوەز، لانیکەم چوار کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی جۆراوجۆر لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی پەیمانی پڕۆژەی ئاویاری کاروونی گەورە، بە کۆبوونەوە لە شوێنی کارەکەیان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی پێترۆشیمی ئابادان لە حەساری ئەم ناوەندە و ژمارەیەک لە پەرەستاران، لە بەرامبەر زانکۆی علووم پزیشکی پارێزگای لۆرستان لە خۆڕەم ئاباد، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون. لە لایەکی دیکەوە، بە هەزاران کەس لە کرێکارانی بەشە جۆراوجۆرەکانی کارخانەی تواندنەوەی ئاسن لە ئیسفەهان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیان لە کار کێشایەوە و بە دوای ڕێپێوان لە حەساری ئەم کارخانەیە، لە بەرامبەر بینای بەڕێوەبەرایەتیی دەستیاندایە کۆبوونەوە.