فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی مانگرتنی گشتی لە سەقز و میلیتاریزەکردنی ئەو شارە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە
سێشەممە ۲۳-۰۳-۱۴۰۲   |  13-06-2023

پاش بانگەوازی خەڵکی ئازادیخوازی سەقز بۆ مانگرتنی گشتی بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە بنەماڵە دەستبەسەرکراوەکانی گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی جۆزەردان، بە گشتی دووکان و بازاڕەکانی سەقز مانگرتنیان ڕاگەیاند و هەموو دووکان و بازاڕەکانیان داخستووە.
لەلایەکی ترەوە هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە ترسی ڕاپەڕینی خەڵک، بە تەواوەتی شەقامەکانی شاری سەقزیان میلیتاریزە کردووە و ئەو شەقامانەی کە دەچنەوە بەردەم شارەداری سەقز بە تەواوەتی داخراون.
بازاڕییان و دووکاندارانی شاری سەقز ڕایانگەیاندووە کە ئەوان بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی تێکدانی گۆڕستانی ئایچی و دەستبەسەرکرانی بنەماڵەی گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا مانیان گرتووە.
جێگەی ئاماژەیە کە ڕۆژی هەینی ١٩ی جۆزەردان پاش سەردانی بنەماڵەی گیانبەختکردووی شۆڕشی ژینا لە شارەکانی سنە، دێولان و دیواندەرە بۆ سەر گڵکۆی گیانبەختکردووانی ئەو شۆڕشە لە سەقز و بۆکان، لە کاتی گەڕانەوەدا هێزەکانی ڕژیم پێشیان پێیان گرت و کۆمەڵێکیان لێ دەستبەسەر کردن.