ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەزەڵوەر، لانیکەم هەشت کوبوونەوەی ئێعتڕازی لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران لە پێوەند لەگەڵ باردۆخی ناڵەباری ژیان و چوونەسەرەوەی ڕێژەی هەژاری و گرانی بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خانەشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شارەکانی کرماشان و ئەهواز بە وتنەوەی درووشمی “دۆلار شەست و پێنجە، خانەنشین لەناو ڕەنجە”، “دۆلار شەست و پێنجە، ئاغازادە لەسەر گەنجە”، “هەڵگیرساندنی شەڕ بەسە، خوانی ئێمە خاڵییە”، “کرێکاری زیندانی دەبێ ئازاد بکرێ”، “مۆعەلیمی زیندانی دەبێ ئازاد بکرێ”، “ئێتحاد ئێتحاد، دژی گەندەڵی و فەساد”، ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە ئەهواز و ئیسفەهان، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی فەرهەنگی لە بێهبەهان، ژمارەیەک لە شۆفیرانی ناوگانی مۆسافیربەری گشتی لە زاهێدان و ژمارەیەک لە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە شاری تاران، بە شێوەی جیاجیا لە شوێنی کار و ئیداراتی پەیوەندیدار، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.