بەڕێوەچوونی هەشت کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە ڕۆژی دووشەممە
سێشەممە ۰۵-۰۴-۱۴۰۳   |  25-06-2024
ڕۆژی دووشەممە ٤ی پووشپەڕ، لانیکەم هەشت کۆبوونەوەی مۆتاڵباتی لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە بەرامبەر بینای ئەم ناوەندە لە شارەکانی تەورێز، بەندەرعەباس، مەریوان و سنە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی پەیمانی شیرکەتی ئاو و ئاوەڕۆی ڕوودبار، ژمارەیەک لە ماڵبەتاڵانچووانی شیرکەتی “ڕێزایەت خۆدرۆی تەراوەت نۆڤین” لە قەزوێن، ژمارەیەک لە جووتیارانی تەفتان و دانیشتووانی گوندی ئارمەک لە کاشان، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون. لە لایەکی دیکەوە، بە هەزاران کەس لە کرێکارانی پڕۆژەکانی نەوت و گاز لە جنووب، بۆ شەشەمین ڕۆژی بەردەوام، درێژەیان بە مانگرتنەکەیاندا.