
ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی بەفرانبار، لانیکەم ١١ کۆبوونەوەی ئێعتڕازی بە گرانی، ئاوسان، دۆخی نالەباری ژیان و هیتد، لە شارەکانی ئێران بەڕێوچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی، ئەهواز، کرماشان، شووش و ڕەشت، ژمارەیەک لە ئۆپڕاتۆرەکانی پۆستی فشار قەوی لە شیراز، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە شارەکانی، کرمان، ئیسفەهان، ئەهواز و قائێمشار، ژمارەیەک لە خوازیارانی ئەزموونی موعەلیمی و دەبیری لە تاران و ژمارەیەک لە ماڵبەتاڵان چووانی زەوییەکانی شیرکەتی ماڕاڵ پیشرۆ لە سیرجان، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە ئێعتڕازی، خوازیاری پێڕاگەیشتن و وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان بوون. لە لایەکی دیکەوە، کۆمەڵێک لە موعەلیمانی خەرید خەدەماتی ئاموزشی شارستانی ڕاسک، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.