فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی ١١ کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۲۶-۰۸-۱۴۰۴   |  17-11-2025

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، لانیکەم ١١ کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران بەڕێوەچووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی ئەهواز، شووش، تاران، قەزوێن، کرماشان و ڕەشت، ژمارەیەک لە ماڵبەتاڵانچووانی “ڕامەک خۆدرۆ” لە تاران، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە لە ناوچەی خارک، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە ئیسفەهان و ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی ناڕازی بە وشکبوونی دارەکان لە تاران، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ئێعتڕازی، خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان و پێڕاگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان بوون. هەروەها ژمارەیەک لە کارمەندانی ئاگرکوژێنەوەی شاری سنە، ڕۆژی یەکشەممە لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.