فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی ١٤ کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۲۹-۱۱-۱۴۰۳   |  17-02-2025

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، لانیکەم ١٤ کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە شارەکانی ئێران، لە پێوەند لەگەڵ چوونەسەرەوەی ڕێژەی گرانی، بارودۆخی نالەباری ئابووری و گوزەران و هەروەها جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان،  بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆکانی تاران و تەربیەت مۆدەرێس، ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی پێترۆشیمی خۆراسان لە بۆجنوورد، ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شارەکانی ئەهواز، شووش، ڕەشت و کرماشان،  ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە ئیسفەهان و ئەهواز، کۆمەڵێک لە پەرەستاران و کادری دەرمانی لە تاران، ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی پایانە ومەخازنی پێترۆشیمی بەندەری ماەشەهر، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی پێوەندییەکانی ژێرخانی خۆراسانی ڕەزەوی لە تۆربەت حەیدەرییە، ژمارەیەک لە موعەلیمانی نێهزەتی سەوادئامووزی لە تاران و ژمارەیەک لە کارمەندانی بیمە لە تاران، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ئێعتڕازی، خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون. هەروەها کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی “تیام سەنعەت” لە شیراز، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام، دەستیان لەکار کێشایەوە و لە چوونەوە سەر کارەکانیان خۆیان بوارد.