فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی ١٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە ڕۆژی یەکشەممە
دوشەممە ۲۳-۰۷-۱۴۰۳   |  14-10-2024

ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕەزبەر، لانیکەم ١٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی جۆراوجۆر لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە موعەلیمانی نێهزەتی سەوادئامووزی و ژمارەیەک لە موعەلیمانی خانەنشین کراو، بە شێوەی جیاجیا لە شاری تاران، لەئاست پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد. لە لایەکی دیکەوە، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شارەکانی، تاران، ئەهواز، شووش، ڕەشت و کرماشان، ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە شارەکانی، ئەهواز، کرمان، شاهروود و ئیسفەهان، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی کانگاکانی بەردی خەڵۆز لە کرمان و ژمارەیەک لە شۆفیر تاکسییەکانی کاشان، لە ئێعتڕاز بە جێبەجێمنەکرانی داواکارییەکانیان و کەمتەرخەمی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان، لە شوێنی کارەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.