فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی ١٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران
سێشەممە ۰۲-۰۵-۱۴۰۳   |  23-07-2024

ڕۆژی دووشەممە ١ی گەلاوێژ، زۆرێک لە شارەکانی ئێران شایەتی دەربڕینی ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانی کرێکاران و خانەنشین کراوان بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەپێی ڕەواڵی هەموو حەفتەیەک خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی ئەردەبیل، بەندەرعەباس، ورمێ، ڕەشت، کرماشان، تەورێز، سنە، ئیسفەهان، ئەهواز، تاران، زەنجان، ساری، شاری کورد، هۆرمۆزگان و خۆڕەم ئاوا، ژمارەیەک لە حەواڵەدارانی شیرکەتی مۆدیران خۆدرۆ، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی بەرهەمهێنانی نەوت و گازی ئاغاجاری لە تاران، بە مەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان دەستیاندایە کوبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.