فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی ٢٤ کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە ڕۆژی دووشەممە
سێشەممە ۰۸-۰۷-۱۴۰۴   |  30-09-2025

لەدرێژەی ناڕەزایەتییەکان بە گرانی، هەژاری و ئاوسان، ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤، لانیکەم ٢٤ کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی نەوت و گازی پارسی جنووبی لە ناوچەی عەسەلویە، کەنگان و ناوچەی تایبەت و هەروەها پاڵاوگەکانی ٢، ٧، ٩، ١٠ و ١١، لە ئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، بە شێوەی هاوکات دەستیان لەکار کێشایەوە و لە شوێنی کارەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە. لە لایەکی دیکەوە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە شارەکای تاران، ئیسفەهان، تەورێز، ڕەشت، زەنجان، ئەهواز، کرماشان، سنە، مەریوان، بابۆل و بیجاڕ، ژمارەیەک لە نانواییەکانی شاری ئیسفەهان و مەشهەد، کۆمەڵێک لە کرێکارانی گرووپی میللی فوولادی ئەهواز، خانەنشین کراونی تەئمینی ئیجتماعی شووش، کەرخە و حەوت تەپە، لە ئێعتڕاز بە پێڕانەگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبردووە.
هەروەها ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی “گیل ڕاد”ی ڕەشت، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی پارسی جنووبی لە سەکۆنەوتییەکانی ٤٠گانە  کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلات قاڕە لە ناۆچەی خارک، یەکگرتووانە و هاودەنگ لە ئاست کەمتەرخەمی بەرپرسان بە خواستەکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و لە شوێنی کارەکانیان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبردووە.