فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی ٨ کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە شارەکانی ئێران
پێنجشەممە ۲۵-۰۲-۱۴۰۴   |  15-05-2025

لەدرێژەی ڕەوتی ناڕەزایەتیی کۆمەڵایەتیی لەئاست بارودۆخی نالەباری ژیان و گرانی لەڕادەبەدەر لە ناو خۆی وڵات، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٤، شارەکانی ئێران شایەتی درێژەی ئەم ئێعتڕازانە بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە نانواخانەکان لە شارەکانی بۆجنوورد، یەزد و ڕەفسەنجان، ژمارەیەک لە کرێکارانی خوازیاری یەکەی نیشتمانی لە قەزوێن، کۆمەڵێک لە ماڵبەتاڵانچووانی پڕۆژەی “مەسکەنی حەکیم” لە تاران و ژمارەیەک لە شۆفیر کامیۆنەکان لە کاشان، بە شێوەی جیاجیا دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کرانی داخوازییەکانیان بوون. هەروەها ڕۆژی چوارشەممە کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی پێترۆشیمی لە ئابادان، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەکی ئێعتڕازی، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان بوون. لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٤، ژمارەیەک لە کارمەندانی ناوەندی تەندرووستی زەنجان، لە حەساری زانکۆی زانستی پزیشکی ئەمشارە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.