بەڕێوەچوونی پێنج کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە شارەکانی ئێران
یەکشەممە ۰۷-۱۱-۱۴۰۳   |  26-01-2025

ڕۆژی شەممە ٦ی ڕێبەندان، لانیکەم پێنج کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە نوێنەری کرێکارانی ئەرکانی سالس شاغڵ لە کەرتی نەوت و گازی سەرتاسەری ئێران بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای سەرۆک کۆماری لە شاری تاران، ژمارەیەک لە کارمەندانی نووسینگەی تەعاونی سەهامی عەدالەت لە تاران، ژمارەیەک لە جووتیارانی شادگان، ژمارەیەک لە ناڕازییانی “ئەزموونی کەیفییەت بەخشی” وەزارەتی ئاموزش و پەروەرش لە تاران و کۆمەڵێک لە “توتنەوانان”ی مەریوان، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ئێعتڕازی، خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە خواستەکانیان بوون.