فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی چوار کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە ڕۆژی دووشەممە
سێشەممە ۰۷-۱۲-۱۴۰۳   |  25-02-2025

ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندان، کرێکارانی شیرکەتی “سایپا سیترۆئێن”ی کاشان لەئاست پێڕانەگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و لە بەرامبەر ئەم شیرکەتە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
هاوکات، کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە شاغڵ لە ناوچەی عەمەلیاتی لاوان، خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لە ئەهواز و موشتەریانی شیرکەتی “ئازەر یۆردی هوندا” لە بەرامبەر پێشانگای ئەم شیرکەتە لە تاران، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی. هەر لەم پێوەندەدا، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕەشەممە، ژمارەیەک لە خانەنشین کراوان و کرێکارانی شاغڵ لە سەنعەتی نەوت، لە بەرامبەر بینای ناوەندیی شیرکەتی نیشتمانی ناوچە پڕلە نەوتەکانی جنووبی ئەهواز، دەستیان دابووە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە خواستەکانیان ببوون.