فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی چوار کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە ڕۆژی شەممه
یەکشەممە ۲۱-۰۲-۱۴۰۴   |  11-05-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٤، لانیکەم چوار کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە شارەکانی تاران، ئەراک، ڕەشت و خوزستان، لەئاست چوونەسەرەوەی لەڕادەبەدەری گرانی، ناجێگیربوونی ژیان و پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە کۆمەڵایەتییەکان، بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە کارمەندانی ئیدارەی بەرقی مەنتەقەیی سەرتاسەری کشوەر، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای وەزارەتی وزە لە شاری تاران، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون. لە لایەکی دیکەوە کۆمەڵێک لە نانواخانەکانی شاری ئەراک، ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی ئاو و فازڵاوی خوزستان و کۆمەڵێک لە کارمەندانی بەشی فریاکەوتنی پزیشکی لە شاری ڕەشت، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە بەرامبەر ناوەندە پەیوەندیدارەکان، لەئاست بارودۆخی نالەباری گوزەرانی ژیانیان، دواخرانی حەقدەستەکانیان و جێبەجێ نەکرانی داخوازییەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.