بەڕێوەچوونی چوار کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران
یەکشەممە ۱۸-۰۳-۱۴۰۴   |  08-06-2025

ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزردانی ١٤٠٤، لانیکەم چوار کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە شار جۆراوجۆرەکانی ئێران، لەئاست بارودۆخی نالەباری ژیان و پێڕانەگەیشتن بە کێشە و گرفتەکان بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارەیەک لە حەواڵەدارانی شیرکەتی ماشێن سازی سایپا لە شاری تاران، کۆمەڵێک لە شۆفیران و خاوەنانی بێڵ مێکانییەکان لە شاری کورد، کۆمەڵێک لە کرێکارانی بەشی ئاوەدێری لە ڕێکخراوی ئاو و ئاوەڕۆی ئەهواز و ژمارەیەک لە کرێکارانێ دەرکراوی پاڵاوگەی گازی هووەیزە، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان،بە کۆبوونەوە لە شوێنە پەیوەندیدارەکان، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.