فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەوەڵی مانگی مەی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە بانە
یەکشەممە ۰۹-۰۲-۱۴۰۳   |  28-04-2024

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٩ی گوڵان کۆمەڵێک لەژنان و پیاوانی کڕێکار و یەکسانیخوار لە شاری بانە، ڕێزیان لە ئەوەڵی مانگی مەی ڕۆژی جیهانی کڕێکار گرت.
بەپێی ئەم هواڵە، ڕێوڕەسمەکە بە ڕاگرتنی یەک دەقیقە بێدەنگی دەستی پێ کرد و پاشان بێدەنگییەکە بەخوێندنەوەی شێعرێک لە لایەن یەکێک لەبەشداربوانەوە شکێندرا و دواتر لە سەر مێژویی ڕۆژی کرێکار قسە و باسێک کرا. ڕێوڕەسمەکە بەقسە و باس لەسەر بارودۆخی کرێکارانی کوردستان، ئێران و جیهان لەلایەن بەشداربوانەوە درێژەی پێدرا و بەشی دووهەمی مەراسمەکە بە بڵاوکردنەوەی میوە و شیرینی لە کەشێکی دۆستانەدا کۆتایی پێهات.