بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن لە شاری مەریوان
هەینی ۱۷-۱۲-۱۴۰۳   |  07-03-2025

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەمڕۆ هەینی ١٧ی ڕەشەممە، کۆمەڵێک لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و چالاکانی مەدەنی شاری مەریوان، بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، ڕێوڕەسمیکیان بەڕێوەبرد و بەوتنەوەی درووشمی “ژن ژیان ئازادی” و “نا بۆ ئێعدام” ڕێزیان لەم ڕۆژە مێژووییە گرت.
بەپێی ئەم هەواڵە، بەشداربووانی ئەم ڕێوڕەسمە بە کۆبوونەوە لە یەکێک لە گۆڕەپانەکانی ئەمشارە، وێڕای پیرۆزبایی کردنی ئەم ڕۆژە جیهانییە لە سەرجەم ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانی خواز، دەرکردنی حوکمی ئێعدام لە دژی پەخشان عەزیزی و وریشە مۆرادیان بە توندی مەحکووم کرد.