فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی کۆمەڵە لە شاری سنە
دوشەممە ۲۳-۱۱-۱۴۰۲   |  12-02-2024

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، کۆمەڵێک لە دۆستان و لایەنگرانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە شاری سنە، بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی ئاشکرابوونی کۆمەڵە، لە کێوی ئاویەر ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم هەواڵە، بەشداربووان سەرەتا بە سروودی ئەنترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار، ڕێوڕەسمەکەیان دەست پێکردووە و دواتر بۆ ڕێزگرتن لە یادی سەرجەم گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم، یەک دەقیقە بێدەنگیان ڕاگرتووە. دواتر یەکێک لە بەشداربووان بە بۆنەی ئەم ڕۆژە مێژووئیە و ڕۆڵ و پێگەی کۆمەڵە لە کۆمەڵگای کوردستان وتارێکی پێشکەش بە بەشداربووان کرد. ڕێوڕەسمەکە دوای چەند کاتژمێر بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “پیرۆزبێ ٢٦ی ڕێبەندان، ڕۆژی کۆمەڵە”، “بژی ئازادی، بەرابەری، حکوومەتی کرێکاری”، “بژی سۆسیالیزم” و “بژی حکوومەتی شوڕایی خەڵکی کوردستان”، لەناو شایی و خۆشی بەشداربوواندا کۆتایی پێ هات.