بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی دادگایی کردنی کامڕان ساختمان گەر لە لقی دووی دادگای سنە
سێشەممە ۲۰-۰۳-۱۴۰۴   |  10-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، کامران ساختمانگەر ، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە، لە دوای بانگهێشت کرانی پشوەختەی، لە لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئەمشارە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی نیزام” دادگایی کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو، بڵاو کردنەوەی بابەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بە کار هێنانی هەشتەگی دژی ئێعدام لە ڕێرەوی بەرەنگار بوونەوەی حوکمی ئێعدام ڕاگەینراوە.