فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی دادگای مەسعوود محەممەدی لە شاری بۆکان
یەکشەممە ۱۹-۱۲-۱۴۰۳   |  09-03-2025

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕەشەممە، کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی “مەسعوود محەممەدی” هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “گۆل”ی سەر بە شاری بۆکان، لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەمشارە بەڕێوەچوو.
لەم کۆبوونەوەیەدا مەسعوود محەممەدی لە پێوەندی لەگەڵ تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بەرگریی لە خۆی کردووە. مەسعوود محەممەدی لە ڕۆژی ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، لە شوێنی کارەکەی خۆی لە شەقامی “ئازادگان”ی بۆکان و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردبووە سەر ماڵەکەی و دەستیان بە پشکنین کردبوو. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانەی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوو و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ناوەندیی بۆکان ڕاگوێزرابوو. مەسعوود محەممەدی لە ڕۆژی ٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣دا، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی بۆکان ئازاد کرابوو.