
ڕۆژی سێشەممە ١٩ی خاكەلێوەی ١٤٠٤، دانیشتنی پێداچوونەوە بە تۆمەتەكانی هەر یەک لە “سووسەن ڕازانی، ئێقباڵ شەعبانی، فەردین میرەكی، خالید حسێنی، شەیس ئەمانی، جەماڵ ئەسەدی، ئارمان سەلیمی و فەرشید عەبدوڵڵاهی” لە لقی یەكی دادگای شۆڕشی سنە بەڕێوەچوو.
ئەم چالاكە مەدەنییانە بە “پڕوپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامی” و “تێكدانی ئاسایشی گشتی” تۆمەتبار كراون. پێشتر لە ناوەڕاستی بەفرانباری ١٤٠٣،لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادگای شۆڕشی سنە، سووسەن ڕازانی، ئێقباڵ شەعبانی، فەردین میرەكی، خالد حسێنی، شەیس ئەمانی، جەماڵ ئەسەدی و فەرشید عەبدوڵڵاهییان بانگ كردبوو. لە كۆتاییدا ئەم هاووڵاتییانە سەرەڕای ڕەتكردنەوەی تەواوی ئەو تۆمەتانەی بەسەریاندا سەپێندرابوو، بە دانانی بارمتە بەشێوەی كاتی تا كاتیی كۆتاییهاتنی دادگاییەكەیەكان ئازاد كرابوون.