فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی دادگای وریشە مۆرادی و پەخشان عەزیزی لە تاران
سێشەممە ۲۹-۰۳-۱۴۰۳   |  18-06-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی جۆزەردان، یەکەم کۆبوونەوەی دادگای وریشە مۆرادی و دووهەمین کۆبوونەوەی دادگایی کرانی پەخشان عەزیزی لە تاران بەڕێوەچوو.
وریشە مۆرادی دوینێ بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین بۆ لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی تاڕان ڕاگوێزرا. یەکەم کۆبوونەوەی دادگایی وریشە مۆرادی لە رێکەوتی ٢١ی خاکەلێوەی ئەمساڵ بە هۆی ئامادە نەبوونی قازی هەڵوەشایەوە. هەروەها پەخشان عەزیزی چالاکی سیاسی  خەڵکی مەهاباد و دەرچوو لە زانکۆیی عەلامەی تەباتەبایی تاران لە بەشی توێژەری کۆمەڵایەتی، لە رێکەوتی ١٤ی گوڵانی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرابوو.