فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوە چوونی خۆپیشاندانێکی بەرین لە برۆکسێل
سێشەممە ۰۲-۱۲-۱۴۰۱   |  21-02-2023

جەماوەرێکی بەرچاو لە هاووڵاتیانی دەرەوەی وڵات ڕۆژی دووشەمە ۱ی ڕەشەمە ، لە بەردەم شورای یەکێتیی ئەورووپا لە بروکسێل کۆبوونەوە و بە پشتیوانی کردن لە ئاخێزە جەماوەریاکانی خەلکی ئێران داوای بە تیرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیان کرد.

ڕێپێوانەکان هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەی وەزیرانی دەروەی یەکێتی ئەورووپا لە برووکسێل بەڕێوە چوو. بەشداربووان دروشمەکانی: نە سەڵتەنەت نە ڕێبەری ئازادی بەرابەری “سپاە تیروریستە”، “مەرگ بۆ کۆماری ئیسلامی”، “ئیمسال سالی خوێنه، سەی علی سرنگونه” و “مەرگ بۆ ستەمکار چە شا بێت چە ڕێبەریان”یان وتەوە.